هۆشدارییان پێدەدات ئەردۆغان نیگەرانە لەمامەڵەی ئەمریكاو ئەوروپا لەگەڵ یەپەگەو پەكەكە
گرنگ

17 حوزەیران 2017

رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا نیگەرانە لەمامەڵەی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەو پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێك، كە یەپەگەو پەكەكەی بە "تیرۆرست" باوبرد، هۆشداریشدایە ئەمریكاو ئەوروپا، كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دوو رێكخراوە زیانی بۆ خۆیان دەبێت.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند "لەئەوروپا پەكەكە بەتیرۆرست ناسراوە، بەڵام لەناو بینای پەرلەمانی ئەوروپاو چەند وڵاتێكی تری ئەوروپیش چالاكی فراوانیان هەیە، كە ئەم سیاسەتانە پێكەوە نایەنەوە".

ئەردۆغان ئەوەشی راگەیاند، كە ئەمریكاش ئێستا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ یەپەگە هەیەو هاوكاری سەربازی لەنێوانیان هەیە، بەشێوەیەك لەكۆبانی فڕۆكەخانەی دروستكردووەو ئێستا دەیەوێت فڕۆكەكانی لەناوچەكە بەرێتە ئەو شارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكی زۆرە ئەمریكا هاوكاری یەپەگە دەكات‌و بڕیارە هاوكارییەكانیش بەردەوامی هەبێت، بەتایبەتی بۆ شەڕی داعش لەناوچەكەو كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری رەققە لەسوریا.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥