یەکێک لە چەتە داعشانەی لە ئەڵمانیا دەستگیر کران سیخوڕی میتی تورک دەرچوو
گرنگ

17 حوزەیران 2017

چوار چەتەی داعش ماوەیەک پێش ئێشتا لە ئەڵمانیا دەستگیرکران و لە ئامادەکاریدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، یەکێک لەو چەتانە بە ئەندامی میتی تورک دەرچوو.

 

سەلاح.ئا، یەکێکە لەو چەتانە کە لای پۆلیس دانی بەوەداناوە، کە لە ساڵی ٢٠١٤دا پاش ئەوەی لە میتی تورک کاری کردووە بەرەو سوریا نێردراوە.

 

ئەو چەتانە بەتەمابوون لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦دا لە دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و خۆیان بتەقێننەوە و دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتیان بکەن.

 

بەڵام پۆلیسی ئەڵمانیا پێش ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکە، ئۆپەراسیۆنێکی دژیان ئەنجامدا و دەستگیری کردن.

 

ڕۆژی ٥ی تەمموزی پار، ئەو چەتانە لە دادگای ئەڵمانیا ئامادەبوون، گۆڤاری دێر شپیگێلی ئەڵمانی لە دووایین ژمارەیدا دانپێدانانەکانی یەکێک لەو چەتانەی بڵاوکردووەتەوە.

 

سەڵاح.ئا، وتوویەتی، پاش ئەوەی چوومە تورکیا لەناو دەزگای سیخوڕی و ئیستخباراتی میت دا دەستم بە کارکردن کرد، بەو زانیاریانەی من دام بە پۆلیسی تورک، ٥٠ ئەندامی داعش دەستگیرکران.

 

سەلاح.ئا پاش ماوەیەک لەگەڵ شەپۆلێکی پەنابەران چووە بۆ یۆنان و پاشان بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوتووە، لە دۆسیەی تایبەت بە سەلاح.ئا دا هاتووە:"سەلاح.ئا بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەی تیرۆریستی لە دۆسڵدۆرف ئامادەکاری ئەنجامداوە، بۆ ئەو کردەوەیەشی هەموو پێذاویستییەکانی ئامادەکردووە".

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥