بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كرين و فرۆشتنى راديۆ لە موصل قەدەغەكرا

04 تەمموز 2015

داعش کڕین و فرۆشتنی رادیۆی لە شاری موسڵ قەدەغە کرد، دوای ئەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە خەڵک دەکەن رادیۆ بکڕن و لەڕێگەی رادیۆوە ئاگاداری هەواڵەکان بن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە موسڵ راگەیاند "دوای ئەوەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بڵاوکراوەیەکیان بەسەر شاری موسڵدا بڵاوکردەوە و تێیدا داوایان لە خەڵکی موسڵ کردووە کە رادیۆ بکڕن، لەبەرامبەردا داعش هەموو رادیۆکانی لە شاری موسڵ کۆکردەوە، و هەڕەشەشی لە هەموو دوکاندار و کڕیاران کردووە کە ئەگەر مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن بە رادیۆوە بکەن، بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن".

بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو "ماوەیەکە داعش خەریکی ئامادەکردنی فەوجێکی هەواڵگری منداڵانە و ئەمڕۆش ئەم فەوجەی راگەیاند"، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانج لە دروستکردنی ئەم فەوجە ئەوەیە "لەناو گەڕەکەکانی موسڵ هەر جموجۆڵیک یان حاڵەتێک نائاسایی یان کەسێکی گومانلێکراو ببینن، دوای بکەون و چەکدارانی داعشی لێ ئاگادار بکەنەوە".

بەپێی قسەی سەرچاوەکەی رووداو "هەر ئەمڕۆ داعش 250 کەسی لەناو شاری موسڵ دەستگیرکردووە و 61 تەرمی چەکدارانی داعشیش لە شاری بێجییەوە هێنراوەتەوە بۆ موسڵ".

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥