بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

عەبادی هيَزيَك لەخەڵکی کوردستان دروستدەکات..

04 تەمموز 2015

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق لیوایەکی چەکدار لەھەرێمی کوردستان دروستدەکات و فەرماندەکەشی کوردێکەو خەڵکی قەزای کەلارە، فەرماندەی ئەو لیوایەش دەڵێت:"لیواکەم پەیوەندی بەحەشدی شەعبی نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ سەر بەئەنجومەنی وەزیرانە".
ئەگەرچی پێشتر وابڵاوکرایەوە گوایە حەشدی شەعبی لیوایەکی لەخەڵکی سنوری گەرمیان پێکھێناوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN کەوتوون، ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ سەر بەحەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقەو ناویشی دەستەی حەشد (ھیئە حشد)ەو وەزارەتی بەرگری عیراقیش پڕچەکیان دەکات.
عەمید لوقمان مەحمود فەرماندەی دەستەی حەشد لەبارەی پێکھێنانی لیواکەی وتی:"ئەو لیوا نوێیەی لەشاری کەلار پێکمھێناوە لەئێستادا ژمارەی چەکدارەکانی  گەیشتۆتە نزیکەی ھەزارو ٥٠٠ کەس و لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقیشەوە پڕچەک دەکرێین".
ئەوەشی وت:"لیواکە خۆی لەکۆکردنەوەی سێ ھەزار چەکداردا دەبینێتەوە، ئەوانەشی خۆیان ناونوسکردووە خەڵکی جەلەولا، سەعدییە، قەرەتەپەو جەبارەن، تەنھا کوردنین، بەڵکو عەرەبیشیان تێدایە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لیواکەیان سەر بەحەشدی شەعبی نییە، "بەڵکو بەناوی (ھەیئەت حەشد ـ دەستەی حەشد)ەو لایەنە بەرپرسەکانیش ھیچ کاردانەوەیان نییە، چونکە لیواکە بەشێوەی یاسایی پێکدەھێنرێت".
لەبارەی ئامانجی دامەزراندنی لیواکەو موچەی ئەفسەرانی لیواکە عەمید لوقمان وتی:"ئامانج لەدامەزراندنی لیواکە بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی کروییەکانە لەسنوری جەلەولاو سەعدیە".
ئەوەشی ئاشکراکرد، دامەزراندن و پێکھێنانی لیواکەیان بەفەرمانی ڕاستەوخۆی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقە.
ھەر چەکدارێکیش لەڕیزی لیواکەدا ئەگەر سەڵت بوو موچە بنەڕەتیەکەی ٦٥٠ ھەزار دینارە، ئەوەی خێزانداریش بێت یەک ملیۆن و ٨٠ ھەزار دینار وەردەگرێت

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥