Print this page

لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی عێراق بەدەیان تیرۆریستی داعش کوژراون و برینداربوون

04 تەمموز 2015

لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی سوپای عێراقدا بۆ سەر چەند ناوچەیەک بەدەیان تیرۆریستی داعش کوژران و برینداربوون.ھێزەکانی سوپای عیراق بەھاوکاری حەشدی شەعبی و چەکداری ھۆزەکان ھەڵمەتێکیان بۆ پاکردنەوەی ناحیەی ” گەرمە”ی خۆرھەڵاتی پارێزگای ئەنبار دەستپیکردو بەو ھۆیەشەوە ١٧ تیرۆریستی داعش کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون. لەلایەکی دیکەوە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەمکانی بەغداد ئاشکرایکرد، لە ھەڵمەتێکی ھێزە ئەمنیەکاندا بۆ سەر ناوچەی ” عەباد”ی لە باشوری بەغداد ١٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و ژمارەیک ئۆتۆمبیلیش تێکشکێنراوە.ھاوکات فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند، لە ناوچەی ” عویسات”ی باشوری شاری فەلوجە ٣ تیرۆریستی داعش کوژراون ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.