بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

جبوری: دەبێت ھاوپەیمانان ھاوکاری زیاتری ھێزە ئەمنییەکان بکەن

04 تەمموز 2015

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی کردنی ھێزەکانی سوپاو ھۆزەکان و گێرانەوەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە ئازادکراوەکان.
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەمیانی پێشوازی کردنی “سەلیم جبوری” لە “ستیوارت جۆنز”ی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان و گرنگی بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانی نیۆدەوڵەتی بۆ عێراق، ھەروەھا ئالیەتەکانی تایبەت بەمەشقپێکردنی ھێزەکانی سوپاو ھۆزەکان و پشتیوانی کردن لە ئاوارەکانی شەری داعش.
ھاوکات جبوری تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی کردنی ھێزەکانی سوپاو ھۆزەکان و گێرانەوەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچە ئازادکراوەکان.
لەبەرامبەردا بالیۆزی ئەمریکا ھیوای خواست کە پەرلەمانی عێراق ئەو پرۆژە یاسایانە پەسەند بکات کە دەبنە ھۆی زیاتر سەقامگیربوونی دۆخی وڵات و پابەندبوونی ئەمریکاشی دووپاتکردەوە بەپشتیوانی کردنی عێراق لە شەری دژ بەتیرۆرو ھاوکاریکردنی زیاتری ھێزەکانی سوپاو ھۆزەکان لەو پارێزگایانەی شەرو پێکدادان بەخۆوە دەبینن.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥