بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

لیژنەی كەوتنی موسڵ وەڵامەكانی بارزانی‌و مالیكی هەڵدەسەنگێنێت

03 تەمموز 2015

ئەندامێكی لیژنەی كەوتنی موسڵ، رایدەگەیەنێت: سبەینێ شەممە 4 ی تەمموز،  لیژنەكەیان لەسەر وەڵامەكانی بارزانی‌و نوجێفی‌و مالیكی كۆدەبێتەوەو وەڵامەكان هەڵدەسەنگێنن.

هۆشیار عەبدوڵڵا،  رایگەیاندوە:  سبەینێ شەممە لیژنەی كەوتنی موسڵ كۆدەبێتەوە.

وتیشی:  سبەینێ لیژنەی كەوتنی موسڵ وەڵامەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم‌و ئوسامە نوجێفی‌و   نوری مالیكی هەڵدەسەنگێنێت.

راشیگەیاند:  بارزانی وەڵامی هەندێك لەپرسیارەكانی لیژنەكەی نەداوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە، وتی:  نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق‌و جێگری سەرۆك كۆماری ئێستا، لەگەڵ وەڵامەكانیدا هەندێك دێكۆمێنتاری لەسەر كەوتنی موسڵی داوەتە لیژنەكەمان.

روونیشیكردەوە: دەمانەوێت لەگەڵ وەڵامەكانی بارزانی‌و نوجێفی‌و مالیكی‌و ئەو دێكۆمێنتاریانەی دراوەتە لیژنەكەمان، راپۆرتی كۆتایی لەسەر كەوتنی موسڵی پێ دەوڵەمەند بكەین‌و بیانخەیەنە ناو راپۆرتەكەمانەوە‌.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥