بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

كاریگەری ململانێكانی ئەمریكاو ئێران لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق

21 نیسان 2018

ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا رایگەیاند، ململانێكانی نێوان ئێران‌و ئەمریكا، بەتەواوی لەسەر هەڵبژاردنەكانی عێراق دەركەوتووە.

ئەسیڵ نوجێفی راشیگەیاند، بەهۆی ئەو ململانێیانەوە، كێشە لەنێوان لایەنەكان دروستبووەو كێشەكانیش لەنێوان لایەنە گەورەكان قووڵبووەتەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە لایەنی ئێرانی پشتگیری نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دەكەن‌و لایەنی ئەمریكش پشتگیری حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی نەسر دەكەن.

ئەو بەرپرسە عێراقییە هۆشداری ئەوەشیدا، كە ئەگەر ململانێكان بەردەوامبێت، ئەوە ئەگەری پێكدادانی نێوان لایەنەكان دوور نییە، بۆیە دەبێت دەستوەردانی ئەو وڵاتانە كەمبكرێتەوە.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥