بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سەدر: سەرجەم ناوچە رزگاركراوەكانی عێراق رادەستی هێزە ئەمنییە فەرمییەكانی عێراق بكرێت

11 کانونی یەکەم 2017

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە عێراق داوا دەکات رێگا بە حەشدی شەعبی نەدرێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکرێت و ئاماژە بەوەشدەکات کە پشتگیری لە عەبادی دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر رایگەیاند '' داوا لە حکومەت دەکەم کە بەهیچ شێوەیەک رێگا نەدات حەشدی شەعبی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات هەروەها داوا لە سەرایەی سەلام کە باڵێکی گەورەی ناو حەشدی شەعبییە، چەکەکانیان دابنێن و رادەستی حکومەتی بکەن''.

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە جارێکی تر شکۆمەندی گەڕاوەتەوە بۆ هێزە عێراقییەکان و هێزە ئەمنییەکان.

لەبارەی هەڵمەتەکەی عەبادی بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی، موقتەدا سەدر رایگەیاندووە '' پشتگیری تەواوی ئەو کارە دەکەین و داوا دەکەم لێپرسینەوە لەگەڵ سەرجەم گەندەڵکاران ئەنجامبدرێت''.

هەر لەو پەیامەدا، موقتەدا سەدر بەباشی زانیوە دۆسیەی فەلەستین تێکەڵ بە عێراق نەکرێت و داوایکردووە ئەو باسە لە عێراق دوربخرێتەوە.

لەبەشێکی تردا داوای لە حکومەت کردووە، لێکۆڵینەوەی تەواو لە هۆکارەکانی کەوتنی موسڵ و هێرشی سەر سەربازگەی سپایکەر بکات.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥