بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ فه‌ره‌نسا

11 کانونی یەکەم 2017

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌ردانی‌ فه‌ره‌نسا بكات، وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێت: ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌، به‌شداریكردنه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ كه‌شوهه‌وادا. 

سه‌عد حه‌دیسی‌ وته‌بێژی‌ نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند، ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بۆ فه‌ره‌نسا، به‌شداریكردنه‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ تایبه‌ت به‌ كه‌شوهه‌وا و ئاسایشی‌ ژینگه‌، كه‌ له‌ شاری‌ پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ چه‌ند مانگی‌ رابردودا سه‌ردانی‌ پاریسی‌ كرد و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا كۆبوه‌وه‌‌و چه‌ند رێككه‌وتنێكیان له‌ بواری‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و بازرگانیی‌ ئیمزا كرد.

پێشتر وه‌فدێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌ردانی‌ فه‌ره‌نسای‌ كرد و له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌دا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا به‌ڵێنیدا نێوه‌ندگیری‌ بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، بۆیه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌ گفتوگۆ بكات.

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥