چەند سەركردەیەكی داعش لە موسڵی كۆن گەمارۆ دراون

19 حوزەیران 2017
موقەدەم عەبدولسەلام جبووری ئەفسەر لە سوپای عیراق رایگەیاند، هێزە عیراقییەكان لە ناوچەی موسڵی كۆن گەمارۆی ژمارەیەكی زۆری سەركردەی داعش داوە كە لە نێویاندا كەسی بیانی هەیە.
ئەو ئەفسەرە دەڵێت "بە پێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی بەدەستمان گەیشتووە، ژمارەیەكی زۆری سەركردەی داعش كە لە نێویاندا كەسانی بیانی هەیە، لە ژێرزەمینێكدا لە ناوچەی موسڵی كۆن گەمارۆدراون".
وتیشی "لە نێو ئەو گەمارۆدراوانەدا، كەسانی پزیشك و رۆژنامەوانان هەیە كە هەڵگری رەگەزنامەی عیراق، عەرەبی و بیانین، ئەمە سەرباری ئەوەی ژمارەیەك لەو گەمارۆدراوانە چەكداری ئاسایی داعشن".
لە لایەكی دیكەوە فەریق عەبدلوەهاب ساعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەكان لە هێزی دژە تیرۆری عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پێشڕەوییەكانیاندا، هێزەكانیان بە قۆڵایی 200 مەتر چوونەتە ناو ناوچەی فاروق لە موسڵی كۆن.
عەبدلوەهاب ساعدی وتیشی "لەئێستادا هێزەكانی دژە تیرۆر لە ناوچەی فاروق دژی داعش شەڕی توند دەكەن بە تایبەتیش بەرامبەر بە قەناسبەدەستەكانی رێكخراوەكە".

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥