هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی باب سنجاریان له به‌شی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یارالـله فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی نۆی زرێپۆش ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی باب سنجاریان له به‌شی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی له گه‌ڕه‌كی فاروق له‌به‌شی راستی موسڵ.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2016 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.
دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە.
19ی شوباتی ئەمساڵیش، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، لەئۆپەراسیۆنی موسڵدا هەشت هەزار، هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و برینداربوون، ئەو ژمارەیەش تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
هەرچەندە عێراق تائێستا هیچ ئامارێكی شەڕی موسڵ-ی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام مانگی ئاداری ئەمساڵ، ژەنەڕاڵێكی ئەمەریكی رایگەیاند تا ئەوكات 774 سەربازی عیراقی كوژراون وچوار هەزار و 600 ی تریش برینداربوون.
هێزه عێراقییه‌كان ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی باب سنجاریان له به‌شی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه
15 حوزەیران 2017