هێزه‌عێراقییه‌كان پیلانێکى نوێی‌ خۆیان دژی‌ داعش ئاشكراده‌كه‌ن

14 حوزەیران 2017

فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق به‌خه‌ندان-ی‌ راگه‌یاند به‌یانی‌ ئه‌مرۆ هێزه‌كانیان تاكتیكێكی‌ نوێیان به‌كارهێناوه‌ بۆ تێكشكاندنی‌ داعش له‌ موسڵی‌ كۆن و توانیویانه‌ بیانخه‌نه‌ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی‌ خۆیان هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی‌ شه‌ڕ له‌شوباتی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ باس ده‌كات .

فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت، رونیكرده‌وه‌، به‌ تاكتیك چه‌كدارانی‌ داعشیان له‌ ناوچه‌ی‌ مزگه‌وتی‌ نورییه‌وه‌ راكێشاوه‌ بۆ ناوچه‌ی‌ دندان خستویاننه‌ته‌ بۆسه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ و لێیان داون.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له‌سه‌ره‌تای‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ به‌ری‌ راستی‌ موسڵی‌ له‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ 27 سه‌ركرده‌ی‌ داعش كوژراون و له‌گه‌ڵ 214قه‌ناس به‌ده‌ست و زیاتر له‌ هه‌زار چه‌كداری‌ دیكه‌یان كوشتووه‌و 300كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌ خاكیان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

وتیشی‌، له‌سه‌ره‌تای‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ 865 ئۆتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژكراو ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌و 780بۆمبی‌ چێندراویش پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

فەریق رائد شاكر جەودەت، دووشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، راگه‌یاند، لەئێستادا داعش لەخۆرئاوای موسڵ ناوچەكانی " شیفا و باب سنجار و فاروق و شاری كۆن كە مزگەوتی نوری لێیە" ، لەژێر كۆنترۆڵدا ماوە.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كاته‌وه‌، شەڕی خۆرئاوای موسڵ بەپێی ئەو پلانە دەڕوات بەڕێوە كەبۆی داڕێژراوە.

رۆژی‌ 17ی‌ تشرینی دووەمی‌ 2016، هێزەكانی‌ پێشمەرگە و سوپای‌ عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی‌ یەكەمی‌ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.

دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە 19ی شوباتی ئەمساڵ، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی‌ موسڵ دەستیپێكرد.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥