بەژداری پێ کردنی هەواڵ لە

FacebookTwitterGoogle BookmarksRSS Feed

پۆلیسی ئەمریكا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی عیراقی دەستگیردەکات

13 حوزەیران 2017
ھێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا نزیکەی ٤٠ کۆچبەری مەسیحی عێراقی دەستگیردەکەن.
دەزگاکانی راگەیاندنی ئەمریکا بڵاویانکردەوە ھێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ھەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان لە ناوچەی " دیترویت"ی ولایەتی میشگن ئەنجامدا و تیایدا نزیکەی  ٤٠ کۆچبەری مەسیحی عێراقیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا ھەواڵی ئەنجامدانی ھەڵمەتەکەی پشت راستکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ئەو کۆچبەرانە سکاڵای دادگایان لەسەرە و دوای دەستگیرکردنیان رەوانەی گرتووخانەیەک کراون لە ئۆھایۆ. 
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی ئەمریکادا ھاتووە: ئەو کۆچبەرانەی دەستگیرکراون بە شێوەیەکی نایاسایی لە ئەمریکا دەژین و پێشتر فەرمانی دەرکردنیان بۆ دەرچووە بەڵام ئامادەنەبوون خاکی ئەمریکا بەجێبێڵن چونکە عێراق رەتیدەکردەوە پێشوازی لە دیپۆرتکراوەکانی ئەمریکا بکات. 
زۆربەی کۆچبەر مەسیحییەکانی عێراق لە ئەمریکا کلدانن و دوای ئەو ھەڵمە دەستگیرکردنەش، لەئێستادا ترسێکی گەورە لەناو مەسیحییەکانی عێراقدا درووست بووە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

 

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥