هێزە عیراقییەكان چوونە ناو گەڕەكی شیفا لە بەشی رۆژئاوای موسڵ

13 حوزەیران 2017

ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ بەردەوامە و هێزە عیراقییەكان چوونەناو گەڕەكی شیفا لە بەشی رۆژئاوای موسڵ.
فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا فەرماندەی ئۆپراسیۆنی قادمون یا نەینەوا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بەیانی رۆژی سێ‌ شەممە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراق بەشی باكووری گەڕەكی زەنجیلیان لە بەشی رۆژئاوای موسڵ رزگاركردەوە و دەستیان بە پێشڕەویی كردن بۆ چوونە ناو گەڕەكی شیفا كردوە، كە لەو میحوەرەوە نزیكە.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا راشیگەیاندووە: بە رزگاركردنەوەی ئەو بەشەی گەڕەكی زەنجیلی لەئێستادا گەڕەكەكە لەلایەن سوپا و پۆلیسی عیراقییەوە بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵكراوە.

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥