برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەناو هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیدا، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە کۆبووەوە.

 

برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لەناو هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیدا ئەمڕۆ سەردانی ڕۆژئاوا و باکوری سوریای کرد و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە یەکەم هەنگاودا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە کۆبووەوە.

 

پێدەچێت پاش ئەو کۆبوونەوەیە، برێت مەکگۆرک لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و فەرماندەکانی جەنگەی گەورە بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە کۆببێتەوە.

 

کۆبوونەوەکەی مەکگۆرک لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی مەدەنی ڕەقە لە پشت دەرگاکانەوە بەڕێوەچوو و ڕێگا بە هیچ دەزگا ڕاگەیاندنێک نەدرا لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبێت.

 

تا ئێستا سەبارەت بەو خاڵانەی لە کۆبوونەوەکەدا نرخاندنیان بۆ کراوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

الصفحة 1 من 5517

پەیوەندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرێوەبەرایەتی تۆڕی هەواڵی هەولێر ئەو ئیمێل و ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە بەکاربێنە

  • ناونیشنا : عێراق - هەولێر - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ

  • ئیمێل : عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

  • ماڵپەر :٠٠٩٦٤٧٥٠٤٥٤٧٩٣٧

    ماڵپەر : ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٦٦١٧٤٥